|
جێبه‌جێ كردنى ياساى ڕه‌گه‌زنامه‌ى ژماره (26) ساڵى (2006)و ياساى بارى شارستانى ژماره (65) ساڵى (1972) هه‌روه‌ها ده‌ركردنى پاسپۆرتى عێراقى‌و به‌دواداچوونى نشينگه بوونى عهرهبو بيانى لهعێراقو به‌دواداچوونى هاتووهكانو گه‌ڕاوه‌كان له‌نێو چالاكى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى نشينگه :- 1. پێدانى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى به عێراقييه‌كان . 2. پێدانى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى به كۆچ به‌ره‌كان . 3. لێ سه‌ندنه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى له‌و بيانيانه‌ى كه وه‌ريان گرتووه . 4.پێدانى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى به‌و عێراقيانه‌ى كه ده‌يانه‌وێت وه‌رى بگرن . 5. پێدانى ڕه‌گه‌زنامه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه داواى بهڕهگهزبوونيان كردووه به ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى . 6.پێدانى ڕه‌گه‌زنامه بۆ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى ده‌يانه‌وێ وه‌رى بگرن . 7. نيشاندانى شوێنى هاتنى ئه‌و كه‌سانه‌ى هاتوونه‌ته ناوه‌وه بۆ فه‌رمانگه فهرميهكان . 8.نى فه‌رمانى كارگێڕى تايبه‌ت به ڕاستكردنه‌وه‌ى تۆماره‌كان وه‌كو لابردن و زيادكردن و.. شتى تر . 9. تۆماركردنى له‌دايك بوونه‌كان و هێماكردنى مردن له‌ناو عێراق و ده‌ره‌وه‌ى . 10. ڕێكخستنى مامه‌ڵه‌ى كۆچى ناوخۆ و گواستنه‌وه‌ى تۆماره‌كان له نێوان فهرمانگهكانى بارى شارستانى . 11. جێ به‌جێ كردنى بڕياره‌كانى دادگاى به‌رايى . 12.هێماكردنى هاوسه‌رگيرى و ده‌ست به‌رداربوون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى تۆمارى هاوڵاتيان له تۆماره‌كانى شارستانيدا. 13. ڕێگرتن له گه‌شت كردنى ئه‌و هاوڵاتيانهى بڕيار له‌باره‌يانه‌وه ده‌رده‌چێ له ده‌سته‌ڵاتداره فهرمييهكانهوه . 14.سه‌رپه‌رشتى كردنى ده‌روازه سنورييهكان و به‌دواداچوونى هاتنه ناوه‌وه و چوونه ده‌ره‌وه‌ى عێراقى و عه‌ره‌ب و بيانى پيايدا . 15. سه‌رپه‌رشتى كردن و ديزاين كردنى چاپكردنى پاسپۆرت و ڕه‌گه‌زنامه و پێناسى بارى شارستانى و به‌ڵگه‌نامه‌ى گه‌شتى فه‌له‌ستينيه‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌ى نيشته‌جێ بوون و جێبه‌جێ كردنى ئه‌و بڕياره فهرميانهى بۆيان ده‌رچووه . 16. سه‌رپه‌رشتى كردن و ديزاين كردنى (مۆر)ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ڕه‌گه‌زنامه و نشينگه و بارى شارستانى و گۆڕينى ناو به‌ناو به پێى پێداويستى ئاسايشي . 17.روستكردنى په‌يكه‌رى فه‌رمانگه‌كان و ڕێكخستنى كار و سه‌رپه‌رشتى كردنى لێپرسراوێتى تياياندا . 18. ده‌ركردنى پێناسى بارى شارستانى بۆ عێراقيه‌كان به پێ ى ياسا . 19. پشتگيرى كردن له‌و به‌ڵگه‌نامه فهرميانهى كه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه ده‌رى ده‌كات وه‌ك ڕه‌گه‌زنامه و پێناسى بارى شارستانى و پاسپۆرت و ناردنى بۆ وه‌زاره‌ت به‌مه‌به‌ستى ڕاستاندنى له دواى وه‌رگێرانى بۆ زمانى تر به‌پێى ياسا . 20.ده‌ركردنى پاسپۆرت بۆ عێراقيه‌كان و درێژكردنهوهيان . 21. بهڕێوهبهرايهتيهكهمان هه‌ڵساوه به داڕشتنى ڕه‌شنوسى ياسايى نشينگه و به‌رزكردنه‌وه‌ى بۆ ئه‌نجومه‌نى ڕاوێژكارى ده‌وڵه‌ت بۆ ڕاستاندنى . 22.ئه‌م به ڕێوهبهرايهتيه ده‌ستى كرد به‌ده‌ركردنى پاسپۆرت ئه‌لكترۆنى جۆرى G به پێى ڕێنمايى به‌ڕێز / وه‌زيرى ناوخۆ له هه‌وڵى ئه‌وه‌داين كه سيستمێك دابنێين بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى ده‌ركردنى (10000 )ده هه‌زار پاسپۆرت ڕۆژانه .ً . . |