|
له پێناو پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تێكى زياتر بۆ ئێوه به مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى پاسپۆرتي خوێنه‌ره‌وه به ئامێر كارمان كردووه به‌وه‌ى كه فۆرمى داواكارى پاسپۆرت له ڕێگاى تۆرى زانيارى دهوليهوه ( ئينته‌رنيت) وه بێت خۆش حاڵين به پێشكه‌ش كردنى ئه‌و زانيارى و رێنيشان دانانه‌ى كه پێويسته په‌يڕه‌وى بكه‌ن له كاتي پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى ئاماژه پێكراو: 1-له كاتى هه‌ڵبژاردنى په‌ڕه‌ى پاسپۆرت له پێگه‌ى سه‌ره‌وه و كليك كردن له سه‌ر نموونهيهكى فۆرمه‌كه ئه‌توانيت هه‌ستيت به پڕكردنهوهي نمونهيهكي تايبه‌ت به‌خۆت كه پێك هاتووه له:
2-دهچيته لقه‌كانى فه‌رمانگه‌ى پاسپۆرت به پىَ ى شوينى نيشته جىَ بونت به پىَ ى ئه‌و خشتهيهي دانراوه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له لايه‌ن يه‌كێك له فه‌رمانگه‌ى سه‌ره‌وه يان قونصل خانه‌ى عێراقى سه‌باره‌ت به‌و عيراقيانهى كه نيشته‌جێن له ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى په‌نجه مۆر و ده‌رخستنى به‌ڵگه‌نامه‌ى سه‌لماندن ( وێنه‌يه‌كى اصلى له خاوه‌ني داواكهو ولي امر له‌گه‌ڵ وێنه‌يه‌كى ڕه‌نگاوڕه‌نگى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه له خواره‌وه ديارى كراوه.
3-پيويسته له‌سه‌ر ژنانى عيراقى كه پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيريان ئه‌نجام نه‌داوه ره‌زامه‌ندى ( ولى امر ) يان به‌ده‌ست بهێنن له‌سه‌ر به‌خشيني پاسپۆرت پێيان وه ولى امر به‌ڵگه‌نامه‌كانى سه‌لماندن پێشكه‌ش بكات وخۆي ئاماده‌بێت له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ى لقهكاني پاسپۆرت به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى په‌نجه مۆري زيندوو. 4-پيويسته له‌سه‌ر ژنانى عيراقى كهپرۆسهى هاوسه‌رگيريان كردووه ڕه‌زامه‌ندى هاوسه‌ره‌كانيان به ده‌ست بهێنن له‌سه‌ر به‌خشيني پاسپۆرت پێيان دواى پێشكه‌ش كردنى به‌ڵگه نامه‌ي سه‌لماندن له‌لايه‌ن هاوسهرهكهيي و ئاماده‌بووني له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ى لقهكاني پاسپۆرت به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى په‌نجه مۆ ري زيندوو. 5-پيويسته له‌سه‌ر ژنانى عيراقى كه نهگهيشتونه ته‌مه‌نى ههراشى ( سن الرشد) واته ( 18) ساڵيان ته‌واو نه‌كردوه ڕه‌زامه‌ندى ولى امريان به ده‌ست بهێنن له‌سه‌ر به‌خشيني پاسپۆرت پێيان وه پێويسته ولى امر به‌ڵگه‌نامه‌كانى سه‌لماندن پێشكه‌ش بكات وه ئاماده‌بێت له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ى لقهكاني پاسپۆرت بۆ وه‌رگرتنى په‌نجه مۆر ي زيندوو . 6-پێويسته له‌سه‌ر ئه‌و ژنه عێراقيانهىكه بێوه‌ژن يان جيابۆوهن (ارمله يان مگلقه)ن ڕه‌زامه‌ندى ولى امريان به ده‌ست بهێنن له‌سه‌ر به‌خشيني پاسپۆرت پێيان وه پێويسته ولى امر بهڵگهنامهكاني سه‌لماندن پێشكه‌ش بكات و ئاماده‌بێت له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ى لقهكاني پاسپۆرت بۆ وه‌رگرتنى په‌نجه مۆرى زيندوو. 7-پيشكهش كردنى به‌ڵگه‌نامه‌كان كه له بڕگه‌ى سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێداوه سه‌باره‌ت به وهلي امري ئه‌و مناڵانهي كه نه‌گه‌شتونه‌ته ته‌مه‌ني ( 16) شانزه ساڵ ئاماده‌بێت له به‌رده‌م ئه‌فسه‌رى پاسپۆرت له لقهكاني فه‌رمانگه‌كاندا بۆ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى په‌نجه مۆ ري زيندوو . 8-پشت ده‌به‌سترێت به بڕوانامه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى باوك سه باره‌ت به‌و منداڵانه‌ى ( كچ يان كوڕ ) كه ناكامن و له ژێر ته‌مه‌نى ( 12) ساڵن و بڕوانامه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقيان به ده‌ست نه هێناوه . 9-پشت نابه‌سترێت به پێناسي باري شارستاني كه پێش (10) ده ساڵ ده‌رچووه له مێژووى پێشكه‌ش كردنى داواكاريى و هه‌روه‌ها ناگونجێت و پشت نا به‌سترێت به‌و پێناسه‌ى بارى شارستانيانهتى كه وێنه‌يان پێوه نى يه يان ته‌له‌ف بوون . 10-پێويسته له سه‌ر ئه‌و ولى امرانهى كه له ده‌ره‌وه‌ى عێراقن هه‌ستن به ناردنى ڕهزامهنديان له‌سه‌ر ده‌ركردنى پاسپۆرت بۆ هاوسه‌ره‌كانيان يان منالهكانيان كه له ناو عێراقدان له ڕێگه‌ى سفارهتى عێراقى له‌و ووڵاته به مه‌به‌ستى ناردنى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي كاروبارى پاسپۆرت پاش پشت راست كردنه‌وه‌ى له لايه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه/ فه‌رمانگه‌ي / تصديق 11-ئه‌گه‌ر پاسپۆرتى جۆرى ( G ) ت به ده‌ست هێنابێت پێش ئه‌م پاسپۆرته ناتوانيت داواكارى پێشكه‌ش بكه‌يت بۆ به‌ده‌ست هێنانى پاسپۆرتێكى تر هه تا كۆتايى به ماوه‌ى كار پێكردنى دێت يان كۆتايى به په‌ڕه‌كانى پاسپۆرته‌كه‌ت دێت . 12-له حاڵه‌تى روودانى وون بوون يان ته‌له‌ف بوونى يان دزينى پاسپۆرته‌كه‌ت پێويسته ئاگادارى بنكه‌ى پۆليسى شوێنى ڕووداوه‌كه بكه‌ت به مه‌به‌ستى به ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى ياسايى و ده‌رچونى بڕيارى دادگا له لايه‌ن دادگاى تايبه‌تمه‌ند به‌ڵام له كاتێكدا دانيشتوى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بيت پێويسته ئاگادارى قونصل خانه‌ى عێراق بكه‌يت به مه‌به‌ستى ده‌ركردنى ( جواز مرور ) . 13- ماوه‌ى كارپێكردنى پاسپۆرته‌كه ( 8 ) ساڵه . سوپاسى هاوكاريتان ده‌كه‌ين له‌گه‌ڵماندا |