|
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و ميهره‌بانه‌وه به‌ناوى خۆم‌و سه‌رجه‌م خوشك‌و برا ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه‌وه رێز‌و سلاوێكى زۆرتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م و به‌خێرهاتنێكى زۆرى ئه‌و خوشك‌و برايانه ده‌كه‌م كه‌سه‌ردانى وێب سايتى ئه‌لكترۆنى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه ده‌كه‌ن به‌هيواين جێى ره‌زامه‌ندى و خزمه‌تيان بين. ئه‌م سايته ئه‌له‌كترۆنيه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه ته‌نها هۆكارێكه كه له‌رێگه‌يه‌وه خزمه‌ت به‌هاوڵاتيانى به‌ڕێزى عيراقى بكه‌ين بۆ پێشكه‌ش كردنى باش‌ترين خزمه‌ت كه به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كه‌مان جێبه‌جێيان ده‌كات وه هاوده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌ت گوزاريانه وه هه‌روه‌ها ئامانجى ئێمه ئه‌وه‌يه كه راى گشتى ئاگادار بێت به ياسا دانراوه‌كان (تشريع) و ئه‌و گه‌ڵاڵه‌نامانه‌ى كه په‌يوه‌نديه‌كى توندوتۆڵيان به‌ئيش‌و كاره‌كانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه گشتيه‌و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانيه‌وه هه‌يه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشيارى ياسايى له‌لايه‌ن هاوڵاتيانى به‌ڕێزه‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه هيوامان ئه‌وه‌يه كه هاوڵاتى له‌سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكيانه ئاگاداربێت كه‌ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه پێى هه‌ڵده‌ستێت له‌پێناو خزمه‌تكردن‌و تێڕوانينى دواهه‌مين سه‌رژمێريه‌كان وه هه‌روه‌ها ئه‌و كاره تازانه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه پێى هه‌ڵده‌ستێت. وه خۆشحاڵين كه هاوڵاتيانى به‌ڕێز به‌شداربن له‌بيرو ڕاو پێشنياره كاراكانيان له‌پێناو پێشخستنى ئيش‌و كاره‌كانى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه كه پێناسه‌يه‌كى راسته‌قينه‌يان له‌شێوه‌ى ره‌وشت‌و هه‌ڵس‌و كه‌وتدا بۆ ئاشكرا ده‌بێت وه لێره‌دا پێويسته جه‌خت بكه‌ينه‌وه كه‌وا ئێمه به‌په‌رۆشين بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هيواكانيان‌و به‌ديهێنانى ئاره‌زووه‌كانيان له‌پێناو به‌ديهێنانى بيرۆكه‌ى (ژيان به‌پێى ياسا) وه‌به‌رز راگرتنى ئه‌م بيرۆكه‌يه بۆ به‌ديهێنانى هيواو ئاواته‌كانمان كه‌ئه‌مه ناونيشانى ئامانج‌و مه‌به‌سته‌كانمانه بۆ بنياتنانى هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنه باڵايانه‌ى كه باپيرانمان رێساكانيان دارشتووه بۆ ئه‌وه‌ى خودى ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگرى بيرۆكه‌ى خێر‌و ناونيشانێك بێت بۆ دانايي‌و دادپه‌روه‌رى. خۆشه‌ويستانى به‌ڕێز: ئه‌و ياسايانه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه جێبه‌جێيان ده‌كات:- 1. ياساى ره‌گه‌زنامه‌ى عيراقى ژماره 26 ساڵى 2006. 2. ياساى پاسپۆرت ژماره 32 ساڵى 1999ى هه‌مواركراو. 3. ياساى نشينگه ژماره 118 ساڵى 1978 ى هه‌مواركراو. 4. ياساى بارى كه‌سێتى ژماره 65 ساڵى 1972 ى هه‌مواركراو. 5. ياساى رێكخستنى شوێنى نيشته‌جێ بوون ژماره 95 ساڵى 1978 ى هه‌مواركراو.
اللوا‌ء الحقوقي
|
